ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بە فەرمی بریار لەسەر دەست پێکردنەوەی ئامادەکاری یانەکانی سێریائەی درا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بە فەرمی وادەی دەست پێکردنەوەی راهێنانەکانی یانەکانی وڵاتەکەی راگەیاند.

ماڵپەری فەرمی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە دوای راوێژ کردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیان و هەروەها دەستەی سێریائەی بریاریاندا هەژدەی مانگی داهاتوو یانەکانی وڵاتەکەیان دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەنەوە، بە مەرجێک رێنماییە تەندروستیەکان جێ بە جێ بکەن و رۆژانەش پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانەکان بکرێت و لە ئەگەری ئاسایی بونەوەی بارودۆخەکەش ئەوا مانگی شەشی ئەمساڵ یارییەکان دەست پێ دەکرێنەوە. لە هەمان کاتدا سەرچاوەکە بڵاوشی کردووە یانەکان چوار مانگیبهەمان مانگیش دەتوانن راهێنانەکانیان دەست پێ بکەنەوە.

یارییەکانی سێریائەی ئیتاڵیاش هاوشێوەی خولەکانی دیکەی جیژان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە مانگێکە دواخراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button