ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مۆرینهۆ: باشترین یاریزان رۆناڵدۆیە

یاریگا
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند رۆناڵدۆی بەڕازیلی بە باشترین یاریزان ناو دەبات.

دۆن لەبارەی ئەوەی کە ئایا باشترین یاریزان کێیە کە بینیبێت دەڵێت ” یاریزانی زۆر هەن، بۆ نمونە میسی و کریستیانۆ 15 ساڵە باشترینن، بەڵام من پێموایە کە رۆناڵدۆی بەڕازیلی باشترینە و هیچ یاریزانێک نەیتوانیوەی وەک ئەو بێت، ئەو تەنها کێشەیەکی هەبوو ئەویش پێکانەکەی بوو و ئەگەر ئەم کێشەیەی نەبوایە بێگومان ساڵانێکی زۆر بە تەنیا لە باشترین ئاستیدا دەبوو “.

مۆرینهۆ ئەو کاتەی لە یانەی بارسێلۆنا وەرگێڕ و یاریدەری سێر بابی رابسۆن بوو ئەو کاتە رۆناڵدۆی دیاردە یاریزانی بارسێلۆنا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button