ئینگلتەرا

ئارسناڵ مەشقەکانی دەستپێدەکاتەوە

یاریگا-یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەنیازە هەفتەی داهاتوو مەشقەکانی دەست پێبکاتەوە سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لەو وڵاتەدا.

مەشقەکان بەپێی چەند رێنماییەک دەبێت و تەنها بەشێک لە دامەزراوەکانی ئەو یانەیە دەکرێنەوە. یاریزانان و ستافەکە دەبێت لە ماڵەوە بە جلوبەرگی مەشقەوە بێن و راستەوخۆ بچنە گۆڕەپان و بەتەنها بێن. دواتریش بە بێ خۆشتن و نان خوارد لەنێو یاریگادا دەبێت راستەوخۆ بگەڕێنەوە ماڵەوە.

یاریزانانی گەنەرز بە گروپی بچووک بچووک مەشق دەکەن  و تەنها ئەو مەشقانەش ئەنجام دەدەن کە لەگەڵ دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی دەگونجێت.

بەمەش ئارسناڵ دەبێتە یەکەم یانە کە بگەڕێتەوە سەر چیمەنی سەوز لەو وڵاتەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button