ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی بە هۆکارێکی مرۆیی موچەی یاریزانەکانی کەمنەکردەوە

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند بڕیاریانداوە موچەی یاریزانان و ستافی تیمی یەکەم کەم نەکەنەوە لەبەر هۆکارێک.

سەرەتا وابڕیاربوو هاوشێوەی زۆرێک لە یانەکانی دیکە، یاریزانانی چێڵسیش  موچەکانیان کەمبکرێتەوە بەڵام ئەمڕۆ سکای سپۆرت رایگەیاند بلوز موچە کەمناکاتەوە لەبری ئەوە داوا لە یاریزانەکانی دەکات کاری خێرخوازی ئەنجام بدەن و هاوکاری رێکخراوە خێرخوازییەکان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی بلوزدا هاتووە کە چێڵسی سوود لەو یاسایەی حکومەتی بەریتانیا وەرناگرێت کە رێگە بە یانەکە دەدات بەشێک لە ستاف و کارمەندانی بنێرێتەوە بۆ ماڵەوە بە بێ موچە تا کاتی گەڕانەوەیان بۆ کارەکانیان. رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆکی یانەکە بە بێ کەمکردنەوە موچەی سەرجەم ستاف  و یاریزانانی دەدات لە میانەی کەرەنتین دا.

قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چێڵسی هێواشنەکردووەتەوە لە چالاکییەکانی و ئەو یانەیە لە  هەوڵی گواستنەوەی چەند یاریزانێک دایە، لە نێویاندا فیلیپ کۆتینهۆ و جەیدن سانچۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button