ئیتاڵیا

گۆمێز: ئێمە ئەتەلەنتا مان کردە یانەیەکی گەورە

یاریگا-ئەلیخاندرۆ گۆمێز ناسراو بە پاپو وە کاپتنی یانەی ئەتەلەنتای ئیتاڵی دەڵێت ئەوان بڵێسەی شۆڕشە مەزنەکەی  ئەتەلەنتان.

لەم رۆژانەدا پاپو تەمەنی گەیشتی ٣٢ ساڵ و لەم وەرزەدا خاوەنی ١٢ گۆڵ و حەوت ئەسیستە، یانەکەی لە پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی دێت و گەیشتووەتە قۆناغی هەشتی خولی پاڵەوانەکانیش.

ناوبراو لە ڵایڤێکی ئینستاگرامدا وتی “

کاتێک لاو بووم خەونم ئەوەبوو یاری بۆ یانەیەکی گەورە بکەم، بەڵام دواتر تێگەیشتم لەگەڵ هاوڕێکانم و راهێنەر و یانەکە دەتوانین ئەتەڵەنتا بکەینە یانەیەکی گەورە. لە یەکەم رۆژەوە ئامانجمان ئەوە بوو هەربۆیە بڕیاری مانەوەم دا، هەرچەند لە رابردوودا نزیک بووم لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید”.

ئەتەلەنتا بە بردنەوە لە ڤالێنسیا بەر لە راگرتنی خول و پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ توانیبووی بگاتە قۆناغی  چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button