ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید هاوینی داهاتوو هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە بە هۆی قەیرانی دارایی هاوینی داهاتوو هیچ یاریزانێک نەگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە شاهانەکان بریاربوو هاوینی داهاتوو چەند یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام لەو بریارەیان پاشگەزبونەتەوە و لە ترسی ئەو قەیرانە داراییەی بە هۆی وەستانی یارییەکان دروست بووە، نایانەوێت هیچ خەرجیەکیان هەبێت و پلانەکانیان ئەوەیە سەرجەم یاریزانە خواستنەکانیان بگەرێننەوە و سوود لەو ئاریزانانە ببینن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە شاهانەکان دەیانەویت هەر 14 یاریزانە خواستنەکانی بگەڕێنێتەوە و ئەو کاتەی ئەوەی پێویست بوو دەهێڵێتەوە و ئەوەی پێویستیش نەبوو بەرێ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button