ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” میسی هەمیشە قسەی ناشیاو بە یاریزانەکان دەڵێتەوە ”

یاریگا
یێرزی دودێک، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە توندی هێرش دەکاتە سەر پێپ گواردیۆلا و لیۆنێل میسی و ئەو دوو کەساتیە بە بێ رەوشت ناو دەهێنێت.

گۆڵپارێزەکەی پێشووی شاهانەکان لە پەرتوکەکەی باس لە پێپ گواردیۆلا راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا و لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەم یانەیە دەکات و دەڵێت ” هەموو کەسێک پێیانوایە ئەم دوو کەسە خاوەنی رەوشتێکی بەرزن، راستە لەوانەیە لە دەرەوەی یاریگا بەم شێوەیە بن، بەڵام لە ناو یاریگادا بە پێچەوانەن و ئەوان هەمیشە قسەی نەشیاو بە یاریزانەکان دەڵێن، من خۆم جارێک گوێم لێبوو میسی قسەی زۆر خراپی بە رامۆس و پی پی گووت، ئەو کات زانیم کە رەوشتی چۆنە، بە هەمان شێوە راهێنەرەکەشی ئەم بیرکردنەوەی هەبوو ”.

دودێک لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2011 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت کە سەرجەم یاریزانەکانی بارسێلۆنا ئەم بیرکردنەوەیان هەیە و کاتێک دەزانن ناتوانن بەرامبەر تیپی بەرانبەریان بوستنەوە، دەست دەکەن بە قسەی نەشیاو.

Back to top button