ئه‌وروپائیتاڵیا

كۆستا: دیبالا باشترە لە ڕۆناڵدۆ

یاریگا: دۆگلاس كۆستا، یاریزانی یانەی یوڤێنتوس پاولۆ دیبالا بە باشترین یاریزانی یانەكەی دیاریدەكات سەرەڕای هەبوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

یاریزانە بەڕازیلیەكە پێی وایە دیبالا باشترە و دەڵێت:هەردووكیان هێزێكی زۆر بۆ یوڤێنتوس درووست دەكەن، بەڵام ئەگەر لێم بپرسن باشترین یاریزانی یانەكە كێیە ئەوا دیبالا هەڵدەبژێرم، ئەو جادوگەرە.

هەروەها ووتیشی: هیوادارم بەمزوانە بگەڕێمەوە ئیتاڵیا ناتوانم چاوەڕێ بكەم تا ئەگەڕێمەوە نازانم چی ڕوودەدات دوای ئێستا ، بیری ساتەكانی تۆپی پێ دەكەم هەروەها بیری یوڤێنتوس و ئیتاڵیاش دەكەم.

بەردەوام بوو ووتی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە نزیكەوە كەسێكی سادەیە پێچەوانەی ئەوەی هەندێك كەس باسی دەكەن، شۆكت دەكات بە هەندێك كرداری.

بابەتی زیاتر

Back to top button