ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیل: نابێت یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە

یاریگا
گاریس بەیل، ئەستێرەی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەو بڕوایەدا باشتروایە یارییەکانی ئەم وەرزە بە هەر شێوەیەک بێت کۆتایی پێ بهێندرێت.

یاریزانە وێلزیەکەی شاهانەکان سەبارەت بە چارەنوسی وەرزی ئەمساڵ بە رۆژنامەی وەرزشی مارکای گووت ” ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاسانی کۆنترۆل ناکرێت و گرنگترین بابەتیش تەندروستی یاریزانان و هاندەرانە، بۆیە باشتروایە یارییەکان دەست پێ نەکرێنەوە و بە شێوەیەک بێت کە هیچ یانەیەک زەرەرمەند نەبێت کۆتایی پێ بهێندرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە، لەوانەیە کارەساتی لێ بکەوێتەوە ”.

لالیگای ئیسپانیا هاوشێوەی سەرجەم چوار خولە گەورەکەی دیکەی ئەوروپا بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراوە و پێشتریش فێدراسیۆنی ئەم وڵاتە بریاریداوە بە هەر شێوەیەک بێت دەیانەوێت وەرزی ئەمساڵ دەست پێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button