ئه‌وروپائیتاڵیا

نوێترین زانیاری لەسەر وادەی دەست پێکردنەوەی سێریائەی

یاریگا
ڤیچێنزۆ فۆرا، وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا باس لە دەست پێکردنەوەی یارییەکانی سیریائەی دەکات و لە ماوەیەکی نزیکیشدا وادەکەی ئاشکرا دەکەن.
وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیان دەیانەوێت لە چەند رۆژی داهاتوو بریار لەسەر دەست پێکردنەوەی یارییەکان بدەنەوە، بەڵام سەرەتا پێویستە راهینانەکان دەست پێ بکرێن ئەویش لە ژێر رێنماییە تەندروستیەکان و دواتریش دەست پێکردنەوەی یارییەکان.

ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە مانگێکە تێدا بڵاوبووەتەوە و بەم هۆیەوە سەرجەم چاڵاکیە وەرزشیەکان دواخراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button