ئیتاڵیاگرنگترین

لوکاکو نهێنییەکی گەورە لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئینتەر بڵاودەکاتەوە

یاریگا-رۆمیلو لوکاکو ئاشکرایدەکات لە مانگی یەک دا ٢٣ یاریزانی ئینتەر تووشی کۆرۆنا هاتوون.

هەتا ئێستا بەفەرمی ئینتەر هیچ کەیسێکی لەنێو یانەکەیدا رانەگەیاندووە سەرەڕای ئەوەی لەناو جەرگەی هەرێمی لۆمباردین کە زۆرترین قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو وڵاتەدا لێکەوتۆتەوە.

لوکاکو لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێشکەشکارێکی کەناڵێکی بەلجیکی ئەنجامدا و نهێنییەکەی ئاشکراکرد و وتی ”

“لە مانگی ١٢دا  هەفتەیەک پشوومان هەبوو، کاتێک گەڕایەوە سوێند دەخۆم لە کۆی ٢٥ یاریزان، ٢٣مان نەخۆش بووین و گاڵتەش ناکەم. یاریمان دژی کالیارییەکەی ناینگۆلان هەبوو وە دوای ٢٥ خولەک، یەکێک لە بەرگریکارەکانمان زۆرنەمابوو لەهۆش خۆی بچێت و یاریگای جێهێشت (سکرینیار).  هەمووان دەکۆکین و تایان هەبوو. من ساڵانێکی زۆر بوو توشی تا نەهاتبووم، دوای یارییەکەش خوانێکی ئێوارەمان لەگەڵ چەند نوێنەرێکی پوما هەبوو بەڵام نەمتوانی بمێنمەوە و راستەوخۆ چووم خەوتم. لەوکاتەدا هیچ تێستێکی کۆڤید ١٩مان بۆ ئەنجام نەدرا”.

لوکاکو وتیشی ” لە ئیتاڵیا خەڵک زۆر تێکەڵن، حەوت یاریزانمان لە یەک گەڕەکدا دەژین  و چوار هەفتە جارێک کۆ دەبینەوە بۆ نانی ئێوارە، جیاوازییەکە زۆر گەورەیە لەگەڵ ئینگلتەرا و لەوێ چوار مانگ جارێک بوو”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button