ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی “زۆر نزیکە” لە کۆتینهۆ

یاریگا-هەموو پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن وەرزی داهاتوو فیلیپ کۆتینهۆ بە درێسی چێڵسییەوە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ.

رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ئاشکرایکردووە ئەستێرە ئاوارەکەی بارسێلۆنا زەحمەتە بگەڕێتەوە یانەکە پاش تەواوبوونی خواستنەکەی و چێڵسی تا ئێستا باشترین ئۆفەری پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە.

هەمان سەرچاوە دەڵێت بارسێلۆنا ئامادەیە بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ کۆتینهۆ بفرۆشێت و چێڵسیش رازییە بەو پارەیە و پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ ناوبراو بگوازرێتەوە بۆ ستامفۆرد بریج.

لە ٢٠١٨دا کۆتینهۆ بە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ روویکردە بارسا بەڵام شکستی هێنا لە کاتالۆنیا و تاوەکو ناچار بە خواستن درا بە بایەرن. هەرچەند لەو یانەیە  هەشت گۆڵ  و شەش ئەسیستی هەیە بەڵام ئەم ژمارەیە بەس نەبوو بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانە باڤارییەکە قایل بکات بە یەکجاری بیگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button