ئینگلتەرا

ئۆزیل یەکێکە لەو سێ یاریزانەی ئارسناڵ رەتیکردووەتەوە موچەکەی کەمبکرێتەوە!

یاریگا-تەنها سێ یاریزانی ئارسناڵ رازی نەبوون بەوەی موچەکانیان بەهۆی بارودۆخی نەخوازراوی کۆرۆنا کەمبکرێتەوە و یەکێک لەوانیش مەسوت ئۆزیلە.

یاریزانانی گەنەرز رازیبوونە بە کەمکردنەوەی موچەکانیان بە رێژەی ١٢.٥٪ بۆ ماوەی ١٢ مانگی داهاتوو، هەروەها بەتەواوی قەرەبوودەکرێنەوە ئەگەر ئارسناڵ لەم وەرزە یاخود وەرزی داهاتوو بگاتە خولی پاڵەوانەکان.

بەڵام مەسوت ئۆزیل کە خاوەنی بەرزترین موچەیە لەنێو یاریزانانی یانەکەدا بە ٣٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانە و ئاستی بە دابەزیووە، رازی نەبووە موچەکەی کەمبکرێتەوە و هاوکاری یانەکەی بکات.

بریکارەکەشی لەوبارەیەوە وتوویەتی “ئۆزیل دەیەوێت چاوەڕێ بکات چەند مانگێک و سەیری بارودۆخەکە بکات دواتر بڕیاربدات”.

لە درێژەی رێککەوتنەکەی ئارسناڵ و یاریزانانیدا هاتووە، ئەگەر ئەو یانەیە بگاتە یۆرۆلیگ ئەوا کەمکردنەوەی موچەکانیان کەمدەکرێتەوە بۆ ٧.٥٪ و ئەگەر فرۆشران بە قازانج ئەوان بە تەواوی قەرەبوو دەکرێنەوە.

ناوی دوو یاریزانەکەی دیکە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button