ئه‌وروپائیسپانیا

هەواڵێکی خۆش گەیشتە میسی و ئۆبلاک

یاریگا
سەرەرای ئەوەی کە گومان هەیە لە دەست پێکردنەوەی وەرزی ئەمساڵ و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەنجامەکان، بەڵام هەموو ئەو ئامارانەی کە تۆمار کراون هەژمار دەکرێن.

خۆزێ دێل ئۆلمۆ جێگری سەرۆکی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژوو رایگەیاند ئەو یارییانەی کە کراون گشتیان فەرمین، هەربۆیە هەموو ئەو گۆڵانە و هەروەها کلین شیتانەی کە تۆمار کراون هەژمار دەکرێن و لە هەر خولێک کامە یاریزان پێشەنگی گۆڵکارانی گرت بێت و هەروەها کامە گۆڵپارێز کەمترین گۆڵیان لێ کرابێت، ئەو کات ئەوان خەڵاتەکانیان پێشکەش دەکرێت و ناسناوەکانیان لە مێژوودا دەنوسرێتەوە. بەم شێوەیە بێت لە لالیگا میسی دەبێتە گۆڵکار و یان ئۆبلاکیش خاوەنی زۆرترین کلین شیت.

ناوبرا ئاماژەی بە چارەنوسی پاڵەوانەکانی ئەم وەرزەش کرد و گووتی ئوم بابەتە پەیوەستە بە فێدراسیۆنی وڵاتەکان و ئەوان ناتوانن هیچ قسەیەکی لەسەر بکەن.

Back to top button