ئینگلتەرا

کلۆپ باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دیاریدەکات

یۆرگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول خۆی یەکلاییکردووەتەوە کێ باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزییە بە چوار هەفتە.

دوێنێ شەش کاندید بۆ ناسناوی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ لەلایەن یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا راگەیەندران و کلۆپ سەبارەت بە دیاریکردنی یەکێکیان وتی

ئەگەر ڤیرجل ڤان دایک خەڵاتەکە نەباتەوە زۆر دڵتەنگ دەبم چونکە بەڕاستی یاریزانێکی بەتوانایە و شایستەیە. ساڵی رابردووش زۆر دڵخۆشبووین بە بردنەوەی لەلایەن سەڵاح.

هەریەک لە ڤان دایک،سادیۆ مانێ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، رەحیم ستێرلینگ،بێرناردۆ سیلڤا، ئێدین هازارد کاندیدن بۆ خەڵاتەکە بەڵام ڤان دایک پاڵێوراوی سەرەکیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button