ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزانەکانی لالیگا دەکرێت

یاریگا
ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا بریاریداوە پێش ئەوەی یاریزانان بگەڕێنەوە و دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەنەوە بە سێ قۆناخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.

ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردووە هەر کاتێک بریاردرا کە وەرزی ئەمساڵ دەست پێ بکرێتەوە، ئەو کات بە سێ قۆناخ پشکنینی پزیشکی بۆ سەرجەم یاریزانەکان دەکرت، قۆناخی یەکەم پێش دەست پێکردەوەی راهێنانەکان، قۆناخی دووەم پێش ئەوەی راهێنانە بە کۆمەڵەکاب دەست پێ بکرێن و دوایین قۆناخیش ئەو کاتە دەبێت کە یارییەکان دەست پێ دەکەنەوە.

یارییەکانی لالیگا ئیسپانیا دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە مانگێکە وەستاون و چاوەڕێ دەکرێت ئەگەر دۆخەکە ئاسایی بووە و ڤایرۆسەکە نەما، ئەوا مانگی داهاتوو دەست بە یارییەکان بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button