ئه‌وروپا

كۆرتوا: كاسیاس هانی دام، شتیگن یەكێكە لە باشترینەكانی جیهان

یاریگا: تیبۆ كۆرتوا ، گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پێی وایە كە تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكێكە لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهانن .

كۆرتوا لە هاوینی 2018 پەیوەندی بە ڕیزەكانی مێرینگیەوە كرد بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ.

سەبارەت بەوەی كە كێ هانی داوە گۆڵپارێزەكەی ڕیال مەدرید ووتی: كاتێك كاسیاس دەستیكرد بە یاریكردن چاودێری یاریەكانیم دەكرد دەمویست گۆڵپارێزێك بم وەك ئەو، سەیركردنیم خۆش دەویست، هەروەها ڕیاڵ مەدریدیشم خۆش دەویست، هەروەها سەیری ڤان دێر ساریشم دەكرد نزیك بوو لە شیوازی من.

سەبارەت بە گۆڵپارێزەكانی دیكە ووتی: شتیگن نایابە لە گێڕانەوەكان بە تەواوی هاوشێوەی یان ئۆبلاك ، ئێستا شتیگن باشترینە لە یاریكردن بە پێیەكانی.

گۆڵپارێزە 27 ساڵانەكە لەم وەرزەدا لەگەل زەیدان بەشداری 32 یاری كردووە، لە 15 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button