ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی فلیپێ دەست پێدەکاتەوە

یاریگا
کاگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەکەن بۆ ئەوەی یاریزانی پێویت بگوازنەوە ریزەکانیان و یەکێک لەو یاریزانانەش فلیپێ لویز بەرگریکاری بەڕازیلی یانە لازیۆی ئیتاڵیایە.

رۆژنامەی دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە بلاوگرانا ماوەیەک پێش ئێستا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی لازیۆ دەست پێکرد، بەڵام دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی دارایی هەوڵەکانیان وەستاند و ئێستاش دوای ماوەیەک جارێکی دیکە دەیانەوێت بەردەوام بن تا ئەو کاتەی ئەو بەرگریکارە رازی بکەن بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

فلیپێ ساڵی 2016 بەرامبەر بە 750هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە هەڵۆکانی رۆما کرد و ئێستا یانەکەی لە پێناو دەستبەرداربوونی داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

Back to top button