ئه‌وروپائیسپانیا

لەوانەیە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشداری چامپیۆنزلیگ نەکات

یاریگا-
ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا پێشنیاری کردووە لە ئەگەری بەردەوام نەبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا ئەوا چوار یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی بەشداری وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان پێشنیاری کردووە لە ئەگەری بەردەوام نەبوونی وەرزی ئەمساڵ و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی یارییەکان، ئەوا بۆ وەرزی داهاتوو چوار یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی بارسێلۆنا، ریال مەدرید، سێڤییا و ریال سۆسیداد بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن، بەم شێوەیە بێت زەرەمەندترین یانە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێت چونکە ئەوان پلەی شەشەمی ریزبەندیان گرتووە.

لالیگای ئیسپانیا لەوەتە سێزدەی مانگی رابردوو بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاوە و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی ئەم وەرزە دیار نیە چی بەسەر دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button