یاریگا

” حەز دەکەم میسی بارسێلۆنا جێبێڵێت ”

یاریگا
ماکسی بیانکوچکی، یاریزانی یانەی رۆبیۆ نۆی پاراگوایی کە کورە خاڵی لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنایە ئارەزوو دەکات ئەو یاریزانە ریزەکانی بارسێلۆنا جێبێڵێت و خۆی لە یانەیەکی دیکە تاقی بکاتەوە.

یاریزانە ئارجێنتیناییەکە بە رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی گووتووە ” هیچ زانیارییەکم لەسەر داهاتووی لیۆ نیە، بەڵام ئارەزوو دەکەم ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە لە خولێکی دیکە بکات، بۆ ئەوەی بسەلمێنێت یاریزانێکی گەورەیە و لە هەموو یانەیەکدا دەتوانێت ئەو ئاستەی لەگەڵ بلاوگرانا هەیەتی پێشکەشی بکات.

ماکسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێیوایە هەر کاتێک لیۆ یانەکەی جێىێڵێت، ئەوا یانەی داهاتووی نیۆز ئۆڵد بۆیز دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button