ئه‌ڵمانیائەفریقائیسپانیا

ریال مەدرید حەکیمی دەکاتە پردێک بۆ گواستنەوەی هالاند

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری بالی راستی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کە بە شێوەیەکی کاتی یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و پێویستە بگەڕێتەوە ریال مەدرید.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە کارگێری یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بەرگریکاری یانەکەیان کە بە شێوەیەکی کاتی یاریی بۆ یانە ئەڵمانیەکە دەکات، بکاتە دەست پێشخەرییەک بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند گۆڵکاری لاوی نەرویجی ئەم یانەیە، واتە حەکیمی بۆ ئەوان بێت و هالاند بگوازنەوە ریزەکانیان، هەرچەندە ئەستەمە ئەم گۆڕانکاریە بکرێت.

هالاند لە ماوەی رابردوو چەندین خواستی لەسەر بووە و یەکێک لەوانەش یانە ریال مەدرید بووە، بۆیە شاهانەکان ئامادەن ئەو گۆڕانکاریە بکەن و چاوەڕێ وەڵامی کارگێری یانە ئەڵمانیەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button