ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

لویس سوارێز: لاوتارۆ مارتینێز باشترە لە ئینتەر میلان بمێنێتەوە

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵکاری لاوی ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلان ئیتاڵیا ئامانجی سەرەکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە، بەڵام ئەستێرەی پێشووی نێرازۆری ئامۆژگاری دەکات لە یانەکەی بمێنێتەوە.

لویس سوارێز یاریزانی ساڵەکانی 60 و70ـی ئینتەر میلان بە رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی گوتووە گۆڵکاری تانگۆ بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی گەورەتر باشتروایە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، چونکە لە یانەکەی دەرفەتی زیاتری یاریی کردنی هەیە، بە پێچەوانەوە لەگەڵ بارسێلۆنا کەمتر یاریی پێدەکرێت و سەرکەوتوو نابێت.

هێرشبەرەکەی پێشووی یانەی ئیتاڵیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات راستەب بارسێلۆنا لە ئینتەر میلان بەهێزترە، بەڵام لاوتارۆ لە داهاتوودا دەتوانێت یانەکەی بگەینێتە ئاستی بلاوگرانا.

22 May 2010, final Champions League “Bernabeu Stadium”.
© Francesco Saya /Gazzetta dello Sport
Bayern Munchen Inter .
in the photo. Luisito Suarez – INTER MADRID FINALE CHAMPIONS LEAGUE 2010 – fotografo: FRANCESCO SAYA

بابەتی زیاتر

Back to top button