ئینگلتەرا

سۆڵشایەر: مانچستەریونایتد لەپێناو بەرژەوەندی پۆگبا پلانەکانی ناگۆڕێت

یاریگا-پاوڵ پۆگبا چەقی یەکەم گرژییە لە سەردەمی ئۆلی گونەر سۆڵشایەر لە ئۆڵد ترافۆرد پاش هەوڵەکانی ئەو یاریزانە بۆ جێهێشتنی یانەکە.

دەنگۆی ئەوە هەیە پۆگبا چاوی لە پەیوەندیکردنە بە ریاڵ مەدرید و بێ ئومێد بووە لەوەی هیچ ناسناوێک لەگەڵ یونایتد بەرزبکاتەوە جگە لەوەی لە شوێنی یاریکردنی لەنێو یاریگا رازی نیە. سۆڵشایەریش نیگەرانە لەو  یاریزانەو  وتی “هەمووان بۆچوونی خۆی هەیە لەسەر پاوڵ، منیش دانیشتووم لەگەڵی و باسی بارودۆخەکەمان کردووە. ئەو دەتوانێت وەکو ژمارە ١٠ یاخود ژمارە شەش یاری بکات، یانیش یەکێک بێت لە سێ ناوەڕاستکارەکەی یاریگا . ئەمەش تایبەتمەندییەکی گەورەی ئەو یاریزانەیە. بەڵام دەبێت ئەو خۆی بگونجێنێت لەگەڵ پلانەکانی یانەکە نەک بە پێچەوانەوە و ناکرێت بەپێی بەرژەوەندی ئەو پلانەکانمان دابنێین”.
یونایتد لەگەڵ سۆڵشایەر بە ئاستێکی نمونەیی دەستی پێکرد بەڵام ئەنجامەکانی ئەم دواییە و ئاستی پۆگبا دڵخۆشکەرنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button