ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رامۆس دەیەوێت چارەنوسی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلایی بکرێتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت داهاتووی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی هیچ پەلەیان نیە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە سەرکردەکەی مێرنگی تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەلایەن کارگێری یانەکەی پێوە نەکراوە بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکەی، هەربۆیە دڵگرانە و داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە داهاتووی یەکلایی بکەنەوە و شاهانەکانیش هیچ پەلەیەکیان نیە و پێدەچێت کە گرێبەستی ئەو یاریزانە تەنها بۆ ماوەی وەرزێک نوێ بکەنەوە، لە بەرامبەردا ئەو یاریزانە داوای کردووە بۆ دوو وەرز گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

رامۆس هاوینی 2021 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکەی، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەشی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button