ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

” کوڕەکەم هەمیشە دەڵێت رۆناڵدۆ لە میسی باشترە ”

یاریگا
ساڵانێکی زۆرە هاندەران بونەتە دوو بەش و بەشێکیان لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنایان پێ باشترە و بەشێکیشیان رۆناڵذۆ.

نیمانیا ماتیچ ناوەڕاستکاری سڕبی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەبارەی ئەو پرسیارەی کە کامیان باشترینی جیهانن دەڵێت ” ئەگەر لە کوڕەکەم بپرسن ئەو پێتان دەڵێت رۆناڵدۆ لە میسی باشترە، بەڵام بۆچونی من جیاوازە و پێموایە ناتوانی لە نێوان ئەو دوو یاریزانە یەکێکیان هەڵبژێری، چونکە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوو هەردوو یاریزان لەسەر یەک ئاستدابونە ”.

ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان ئەوەشی گووت لیۆ و دۆن هەر یەکە و تایبەتمەندی خۆیان هەیە و ئەستەمە کەسێک بتوانێت لە نێوانیان یەکێکیان هەڵبژێرێت.

Back to top button