ئاسیائه‌مریکائه‌وروپا

فیفا رێنماییەکانی لەسەر وادەی گواستنەوەی یاریزانان راگەیاند

یاریگا
دوای وەستانی یارییەکان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا فێدراسیۆنی تۆپی پێ نێودەڵەتی سەرجەم فێدراسیۆنەکانی جیهانی لە شێوازی بازارەکانی گواستنەوەی یاریزانان ئاگادار کردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە بە هۆی وەستانی یارییەکان چارەنوسی ئەو یاریزانانەی لە هاوینی ئەمساڵ واتە مانگی شەش تەواو دەبێت نارونە، بۆیە فیفا داوای لە فێدراسیۆنەکان کردووە بەپێ خشتەی دەست پێکردنەوەی یارییەکان مامەلە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن، واتە ئەگەر یارییەکان دەستیان پێکردەوە و لە چ رێکەوتێک وەرز کۆتایی هات، ئەو کات گرێبەستی یاریزانەکانیش کۆتایی دێت، هەروەها ئەو یانانەی کە سەرپێچی ئەم بریارە بکات ئەو کات فیفا خۆی بریار لەسەر چارەنوسی یاریزانان دەدات.

لە بەشێکی دیکەی رێنماییەکانی فیفادا هاتووە وادەی دەست پێکردنەوەی گواستنەوەی وەرزی داهاتووی یاریزانەکانیش کاتی کۆتایی ئەم وەرزە دەبێت و نابێت وادەکە زیاتر لە 12 هەفتە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button