ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد هاوینی داهاتوو چوار یاریزان دەگوازێتەوە

یاریگا
سەرەرای ئەوەی کە بە هۆی بڵاوبونەوەی قەیرانی دارایی زیانێکی گەورە چاوەڕێ یانەکان دەکات، بەڵام کارگێری مانچێستەر یونایتد بەڵێنیان بە راهێنەری یانەکەیانداوە هاوینی داهاتوو چوار یاریزانی بۆ بگوازنەوە.

رۆژنامەی ستاندەردی ئینگلیزی بڵاویکردووە کارگێری شەیتانە سوورەکان بەڵێنیان بە ئۆلێ گێنار سۆلشایەر راهێنەری یانەکەیانداوە کە هاوینیداهاتوو ئەو یاریزانانەی داوای کردووە بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی ئەو چوار یاریزانە دەست پێکردووە، سەرەرای ئەوەی کە قەیرانێکی دارایی گەورە چاوەڕێ ئەم یانەیە دەکات.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە چوار یاریزانەکە بریتین لە ئێرلینگ هالاند و جادۆن سانچۆ لە بورووسیا دۆرتمۆند، ماتیاس دێ لیخت لە یۆڤێنتوس و هەروەها جاک گریلیش لە ئاستۆن ڤیلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button