ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

دایکی نێیمار کەتووەتە داوی خۆشەویستی گەنجێک

یاریگا
نادین گۆنگالڤێز، دایکی نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کەتووەتە داوی خۆشەویستی گەنجێکی 22 ساڵان.

دایکی نیمۆ لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی خۆی و خۆشەویستە نوێیەکەی کە تەمەنی 22 ساڵە و 33 ساڵ لە خۆی بچوکترە بڵاوکردووە و هاندەر و هاوڕێ کوڕەکەیەتی و ناوی تیاگۆ رامۆسە و نمایشکاری جل و بەرگە، دوای بڵاوکردنەوەی وینەکە چاوەڕێ دەکرا کاردانەوەی توندی کوڕەکەی لێبکەوێتەوە، بەڵام نیمۆ پیرۆزبایی لە دایکی دەکات.

دایکی نێیمار لە ساڵی 2016 لە باوکی کوڕەکەی جیابویەوە و خودی باوکی ئەو یاریزانەش پیرۆزبایی لە هاوسەرەکەی پێشووی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button