ئه‌وروپائیسپانیا

حکومەتی ئیسپانیا رێگە بە هیچ یانەیەک نادات راهێنان بکەن

یاریگا
حکومەتی ئیسپانیا داوای لە سەرجەم یانەکانی وڵاتەکەیان کردووە لەم دۆخە مەترسیدارەی کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە دەست بە راهێنانەکانیان نەکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە کارگێری یانەی ریال سۆسیداد بریاریداوە کە شەممەی داهاتوو وەکو یەکەم یانە دەست بە ئامادەکارییەکانیان، بەڵام حکومەتی ئەم وڵاتە هۆشداری داوە یانەکە دۆخەکە هی ئەوەی نیە راهێنانەکانیان دەست پێ بکەن و لە ئەگەری سەرپێچی کردنی رێنماییەکانیش ئەوا بە تووندترین شیوە سزا دەدرێن.

ئیسپانیا لە دوای ئەمریکا زۆرترین رێژی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 163 هەزار کەس تووشی پەتاکە بونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button