ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

72 ساڵ تێپەڕی، ئەو کاتەی ریال مەدرید رزگاری بوو

یاریگا
ریال مەدرید تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک دانەزیوە خولی پلە دووی ئیسپانیا، بەڵام 72 ساڵ لەمەوبەر زۆری نەمابوو ئەو نەهامەتیەیان بەسەر بێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە وەرزی 1947/48 بوو کاتێک شاهانەکان لەم وەرزەدا ئاست وئەنجامی خراپیان هەبوو و تەنها یەک هەنگاو لە دابەزین دوور بوون، بەڵام لە دوایین یاریی توانیان ریال ئۆڤیدۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام تووشی دۆڕان بکەن و مانەوەی خۆیان لە خولی پلە یەک مسۆگەر کرد، کە لەو وەرزەدا مێرنگی یازدە دۆڕان، دوو بردنەوە و شەش بەرامبەربونیان تۆمار کرد و 21 خاڵیان کۆکردەوە.

بەم شێوەیە بوو کە ریال مەدرید لە دابەزین بۆ خولی پلە دووەکان رزگاری بوو و لە مێژووی ئیسپانیا تەنها یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ بلباو و دانەبەزیون بۆ خولی یانە پلە دووەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button