ئه‌وروپائیتاڵیا

گاتوزۆ هاوکاری یانەکەی دەکات

یاریگا
گێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بریاریداوە وەکو هاوکارییەک بۆ یانەکەی، موچەی مانگی رابردووی وەنەگرێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی ناپۆلی بڵاویکردووە راهێنەری یانەکەیان وەکو هاوکارییەک بەرامبەر ئەو قەیرانە داراییەی کە بە هۆی وەستانی یارییەکان دروست بووە، بریاریداوە کە تەواوی موچەی مانگی رابردووی وەنەگرێت و لە هەمان کاتکدا داوای کە یاریزانەکانیشی کردووە بە پێی توانا هاوکاری یانەکەیان بکەن.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی خوڵ و پاڵەوانتیەکان یانەکان تووشی قەیرانی دارایی بوون و داوا کە یاریزانەکانیان دەکەن موچەکانیان کەم بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button