ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە : کێنی دالگلیش تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا-ئەفسانەی مێژوویی یانەی لیڤەرپوول کێنی دالگلیش تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ هاتووە.

دالگلیشی ٦٩ ساڵ ، رۆژی چوارشەممە بەمەبەستێکی دیکە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت کە هەلگری ڤایرۆسەکەیە. ئەمەش بەگوتەی بەیاننامەیەک لە خێزانەکەیەوە.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە” کێنی دەیەوێت سوپاسی ستافە خزمەتگوزارییەکان بکات بۆ کارە لەخۆبووردە و پڕ ئازایەتی و قوربانییەکانیان لەم کاتە هەستیارەدا. هەروەها ئەو بەر لە توشبوونی خۆی کەرەنتین کردبوو لەسەر رێنمایی حکومەت و لە ماڵ نەهاتبووە دەرەوە. . بەهیواین هەمووان پابەندی رێنماییەکان بن”.

کێنی لە ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد،  وەک یاریزان و دواتریش وەک راهێنەر توانی هەشت ناسناوی پریمەرلیگ لەگەڵ ئەو  یانەیە بباتەوە، لە پاڵ سێ ناسناوی ئەورووپی .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button