ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماریۆ گۆتزە جێهێشتنی بۆروسیا دۆرتموندی راگەیاند

یاریگا-ماریۆ گۆتزە یاریزانی مێژوویی یانەی بۆروسیا دۆرتموند جێهێشتنی یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند.

گۆتزە کە ئامانجی یانەکانی وەک ئێڤەرتۆن، وێستهام و ئەیسی میلانە ئەمڕۆ وتی “سەرەتا هیوادارم لەم بارودۆخەدا خۆتان و کەسە نزیکەکانتان سەلامەت بن. پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیارمداوە لە کۆتایی وەرزدا یانەکەم جێبهێڵم ئەمەش پاش گفتوگۆیەکی قوڵ لەگەڵ رەزا فازیلی ئاژانسی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردنی یاریزانان کە متمانەیان پێکردم لەگەڵ ئەواندا کاربکەم”.

گۆتزە وەک یەکێک لە باشترین لاوەکانی جیهان ناوی دەرکرد ،بەڵام بە  پەیوەندیکردنی بە بایەرن میونشن  ئاستی بەرەو دابەزین رۆیشت و دووبارە گەڕانەوەی بۆ دۆرتموند بووە هۆی ئەوەی جارێکیتر ماریۆ بەو توانستەوە ببینرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button