ئیتاڵیائیسپانیا

کارلۆس : کاپێلۆ منی پاراست و رۆی هۆدسن خەریک بوو لەناوم ببات

یاریگا-رۆبەرتۆ کارلۆس لە ساڵڕۆژی لە دایک بوونیدا چاو بە کاروانی وەرزشی خۆیدا دەخشێنێتەوە و باسی راهێنەرەکانی دەکات.

کارلۆس ئەمڕۆ بۆ مارکا قسەی کرد و وتی “هۆدسن لە ئینتەر خەریک بوو لەناوم ببات چونکە لە هێڵی ناوەڕاست یاری پێدەکردم لە کاتێکدا من بەرگریکاری باڵی چەپ بووم. کۆپا ئەمێریکای ١٩٩٧ بەڕێوەبوو وە چانسی یاری کردن تێیدا لەدەست دەدا، نێوانمان باش نەبوو بەڵام تازە هاتبوومە ئەورووپا و زۆر شارەزا نەبووم. داوام لە مۆراتی سەرۆکی یانەکە کرد رێگەم پێبدات بڕۆم، دواتر پەیوەندیم کرد بە ریاڵ مەدرید و کاپێلۆ بوو بە گرنگترین راهێنەری ژیانی وەرزشیم”.

کارلۆس یەک وەرز لە ئینتەرمیلان یاری کرد لە ساڵانی ١٩٩٦-١٩٩٧دا دواتر پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کرد و وەکو یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی باڵی چەپ ناوی چووە مێژووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button