ئیسپانیاگرنگترین

شەش بەڕێوبەری گەورەی بارسێلۆنا دەستیان لەکار کێشایەوە

یاریگا-کۆرۆنا و پشووی یانەکان نەبووەتە هۆی هێوربوونەوەی دۆخی کارگێڕی بارسێلۆنا و شەش بەڕێوبەری ئەو یانەیە دەستیان لەکار کێشایەوە.

بەرپرسەکان وازهێنانیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئاستی خراپی یانەکە لەرووی کارگێڕی و چارەسەرنەکردنی کێشە ناوخۆییەکان کە گەیشتە ئەوەی بە ئاشکرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەنگ بداتەوە. ئەمە لە پاڵ بڕینی ٧٠٪ی مووچەی یاریزانان و ستاف لە کاتێکدا بارسێلۆنا یەکێکە لە سێ دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان.

دوو لە بەرپرسەکان هەردوو جێگری سەرۆکی یانەکە ئیمیلی رۆوزاند و ئێنریک تۆمباسن، لە پاڵ هەریەک لە سیلڤیۆ ئیلیاس، جۆزیب پۆنت، خۆردی کالسامیلیا و ماریا تێکیسۆدرن.  لەو بەیاننامەیەش کە بڵاویان کردووەتەوە داوایان لە بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە کردووە هەڵبژاردنی پێشوەختە رابگەیەنێت و نیگەرانی خۆشیان دەربڕیووە بەوەی یانەکە کۆمپانیایەکی تایبەتی بە کرێ گرتووە بۆ دژایەتیکردنی بەشێک لە یاریزانان و کارگێڕی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

داهاتی ساڵی رابردووی بارسا گەیشتە ٩١٤ ملیۆن دۆلار بەگوێرەی دیلۆیت پاش بردنەوەی هەشت ناسناوی لالیگا لە کۆتا ١١ ساڵدا..

بابەتی زیاتر

Back to top button