ئه‌وروپائیسپانیا

کۆرۆنا رێگری لە گواستنەوەی یاریزانێک بۆ ریال مەدرید دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدابوون بۆ هاوینی داهاتوو ڤان دێ بیک ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی ئایاکس بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی واز لە پرۆژەیە دێنن.

سەرچاوەکانی هۆڵەندا بڵاویان کردووە بە هۆی نرخە زۆرەکەی ناوەڕاستکارەکەی ئایاکس کە ئەو یانەیە بەرامبەر دەستبەرداری داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، کارگێری شاهانەکان ئەو پرۆژەیە دوادەخەن و هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە ناگوازنەوە، چونکە سەرجەم یانەکان ئێستا تووشی قەیرانی دارایی بوونە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یارییەکان.

ڤان دێ بیگ دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب وەرزی رابردووش ئامانجی یانەی ریال مەدرید بوو، بەڵام دواجار نەیانتوانی یاریزانەکە بگوازنەوە.

Back to top button