ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

رۆناڵدۆی دیاردە بە پەیوەندی ڤیدیۆیی گالاکتیکۆکانی بەسەرکردەوە

رۆناڵدۆ دالیما ئەفسانەی مێژوویی بەڕازیل بە پەیوەندی ڤیدیۆیی راستەوخۆدا لە ئینستاگرام بەشێکی زۆری تیمی گالاکتیکۆی ریاڵ مەدریدی بەسەرکردەوە .

هەریەک لە رۆبەرتۆ کارلۆس، لویس فیگۆ،  دەیڤد بێکهام، ئیکەر کاسیاس لەگەڵ رۆناڵدۆ باسی دۆخی ئێستا و سەردەمی یاریکردنیان لە ریاڵ مەدرید باس کرد.

ئەمەش گرنگترین ووتەکانیانە

رۆناڵدۆ و رۆبەرتۆ کارلۆس

کارلۆس: بارودۆخێکی زۆر سەختە، بەهیواین ژیانی بەزوویی ئاسایی ببێتەوە. خەڵکانێکی زۆرمان لەدەستدا بەم نەخۆشییە لە نێویاندا لۆرێنزۆ سانز (سەرۆکی پێشووی ریاڵ مەدرید(.

کارلۆس سەبارەت بە سەردەمی گالاکتیکۆ وتی “هەمیشە بەوپەڕی خۆشییەوە یادی دەکەمەوە. سەردەمێکی سەرسوڕهێنەربوو کە سەرجەممانی کۆکردەوە”.

 

رۆناڵدۆ و لویس فیگۆ

فیگۆ : هەلی ئەوەمان هەبوو کە کۆمەڵیک بەهرەی گەورە کۆبکەینەوە و لە هەمان کاتدا کەسانی ئاسایی بوون. ئەو کاتانەی بەیەکەوە بەسەرمان بردن زۆر تایبەت بوون. سەرەڕای ئەوەی هەمووی یاریزانی زۆر بەناوبانگ بووین بەڵام یەکترمان دەناسی و دەمانزانی ئەرکەکامان چین ئەوەش هۆکار بوو تاوەکو زۆر یادەوەری خۆشمان هەبێت”.

رۆناڵدۆ : دڵخۆش بووم بە مەشقکردن لەگەڵ تۆ و ئەوانی دیکەدا، هەرچەند نەمانتوانی هەموو شتێک ببەینەوە بەڵام تۆپی پێ بەو جۆرەیە و ئەوەش جوانی ئەو یارییە.

 

رۆناڵدۆ و بێکهام

رۆناڵدۆ (بە ئینگلیزی قسەی کرد)  : ئینگلیزییەکەم خراپە بەڵام  کەمێک شەراب دەخۆمەوە باشتر دەبێت هەرچەند ئێستا بەهۆی کەرەنتین ناخۆمەوە.

دوای هەواڵ پرسینی رۆمیۆی کوڕی بێکهام، رۆناڵدۆ و  میوانەکەی باسی تێنس یان کردووە و بەڕازیلییەکە وتی “ئێستا خۆشترین وەرزە لای من، چیتر ناتوانم بیکەم بە هۆی پێکان، هەرجارێک تێنس بکەم شوێنێکم دەشکێت”.

رۆناڵدۆ و بێکهام هەردووکیان خاوەنی دوو یانەی تۆپی پێن (ڤالۆدۆلید و ئینتەر مەیامی) سەبارەت بە باری دارایی یانەکانیان لەم قەیرانەدا وتی

سەبارەت بەوەش  رۆناڵدۆ دەربارەی ڤالۆدۆلید وتی “دەمانەوێت پارەی زیاتر خەرج نەکەین چونکە پارەمان نەماوە, ناشزانین لالیگا چۆن کۆتایی دێت تا ئێستا”.

رۆناڵدۆ نهێنیەکیشی ئاشکراکرد و وتی “قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئیسپانیا و لالیگا کردووە پێیان وتووین ٢٦ی ئەم مانگەدا بڕیار دەدرێت”

بێکهامیش باسی یانەکەی کردووە کە تازە دامەزراوە و تەنها دوو یاری ئەنجامداوە و وتی “ئێمە زۆر خۆشحاڵین بۆ یانەکەمان و کەسانی زۆری تایبەتی تێدا کۆبوونەتەوە. دەمەوێت ئەزموونی خۆم لە یانەکانی وەک مان یونایتد، ریاڵ مەدرید ئەیسی میلان، پاریس و گالاکسی کۆمکردووتەوە لەوێ تاقیبکەمەوە و لە هەر یەکێکیان کارە جوانەکانیان وەربگرم

پاشان رۆناڵدۆ وتی “تۆ یەکێکیت لە باشترین ناوەڕاستکارەکان کە بینیبێتم. بە بێ ئەوەی سەیرم بکەیت تەنها رامدەکرد و تۆپەکە دەگەشتە بەردەمم”.

Video thumbnail

Ronaldo and Iker Casillas

رۆناڵدۆ و کاسیاس

کۆتا پەیوەندی رۆناڵدۆ بۆ پارێزەری گالاکیتۆ ئیکەر کاسیاس بوو.

رۆناڵدۆ وتی “دووانەی شارێک و یانەیەک لە هیچ شوێنێک نیە وەک مەدرید و ریاڵ مەدرید بەیەکەوە، یەکێک بوو لە باشترین ئەزموونەکانم ئەگەر باشترینیش نەبێت.

کاسیاس وتی “بیرمە لێدانێکی سزام گەڕاندەوە لەو یارییەی تۆ یەکەم یاری خۆت بۆ مەدرید ئەنجامدا، شانازی بوو کە تۆمان هەبوو لە ریاڵ مەدرید. بە خۆشەویستیت دوای رۆیشتن شوێن پەنجەی خۆت لەسەر هەمووان جێهێشت. سەردەمێکی خۆش بوون”.

دواتر رۆناڵدۆ پرسیاری باری تەندروستی لێکرد پاش ئەوەی کاسیاس تووشی جەڵتەی دڵ هات لە پۆرتۆ.

کاسیاس وتی ” شۆکێکی گەورە بوو، بەختم هەبوو کاتێک روویدا لەکاتی مەشقدابووم و ئەوە ژیانی پاراستم. هەمیشە سوپاسگوزاری پزیشکەکانم، دڵنیام ئەگەر لە شوێنێکی دیکە روویبداتە ئێستا لێرە نەدەبووم قسە لەگەڵ تۆ بکەم.

لە کۆتاییدا رۆناڵدۆ باسی پێکانەکانی کرد و وتی “پێکانەکانم وەک جەنگێک وابوون لە دژی من بۆ ساڵانێکی زۆر، جامی جیهانی و پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گەورە بوون بۆ من لەو جەنگەدا”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button