ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید دوو هێرشبەری کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیانەوێت بۆ هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی سەرەرم بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو گۆڵکار ئێرلیگ هالاند لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆند و هاری کەین لە یانەی تۆتێنهام کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە کارگێری شاهانەکان سەرەتا دەیانەوێت هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە لاوەکەی دورتمۆند دەست پێ بکەن و ل ئەگەری شکست هێنان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەو کاتە پەیوەندی بە گۆڵکارەکەی یانە لەندەنیەکە دەکەن، کە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە دوایین وەرزی بێت لەگەڵ سپێرز.

ریال مەدرید چەند جاریکی دیکە هەوڵی بۆ گواستنەوەی هاری کەین گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئینگڵاند داوە، بەڵام زۆری نرخەکەی کە 150 ملیۆن یۆرۆیە ئەوانی پاشگەز کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button