ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” میسی ناچێتە ئینتەر میلان ”

چین یاخود ئەمریکا وێستگەی داهاتووی دەبێت

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی گواستنەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە، بەڵام ریڤالدۆی بەڕازیلی پێیوایە ئەم گواستنەوەیە روو نادات.

ئەستیرە بەڕازیلیەکەی پێشووی بارسێلۆنا گەشبین نیە بە گواستنەوەی لیۆ بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەر میلان، هەرچەندە بەم دوواییە سەرۆکی پێشووی نێرزۆری ماسیمۆ مۆراتی رایگەیاندبوو کە یانەکەی پێشووی دەتوانێت یاریزانەکەی تانگۆ بگوازێتەوە ریزەکانی. ریڤالدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لیۆ هەرکاتێکی کە بیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، ئەوا دەچێتە یەکێک لە خولەکانی ئەمریکا یا خود چین.

بەرپرسانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا چەندینجار ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی باس کردووە، هەربۆیە هاندەرانی بلاوگرانا ترسیان لە داهاتووی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان هەیە.

Back to top button