ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

” ئێرلینگ هالاند ناچێتە ریال مەدرید ”

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، یاریزانی لاوی نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەڵام کەسێکی نزیک ئەو یاریزانە ئاشکرایکردووە ئەو یاریزانە نایەوێت بچێتە ئەو یانەیە.

کەسێک نزیک لە گۆڵکاری نەرویجی یانەی ئەڵمانیەکە بە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی گووتووە ” ئەو یاریزانە پێش ئەوەی پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە بکات بیری لەوە کردووە بچێتە یانەیەک کە 90 خولەک یاریی بکات و ئەو دڵنیا نیە کە لە ریال مەدرید هەموو هەفتەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی بێت، هەربۆیە ئامادەنیە لەو تەمەنە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات و دەیەوێت لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە بەردەوام بێت ”

هالاندی 19 ساڵ هاوینی رابردوو بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بورووسیا دۆرتمۆند و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 75 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button