ئه‌وروپائیتالیاگرنگترین

رۆناڵدۆ لە کەرەنتینە دەرچوو

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا ئەمڕۆ لە شاری مادێرای پۆرتوگاڵ دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

ئەمڕۆ ماڵپەری dnoticias.pt چەند وێنەیەکی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی بڵاوکردووە کە لە یەکێک یاریگاژانی شاری مادیرا لە گەڵ چەند کەسێک راهێنان دەکات، چونکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە دۆن پێویستە هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و لەگەڵ یانەکەی دەست بە ئامادەکارییەکان بکاتەوە و لە کاتی گەڕانەوەشی بۆ ئیتاڵیا، ئەوا بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێت.

رۆناڵدۆ لە نۆی مانگی رابردووە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و هەر ئەو کات ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بڵاوبویەوە و بەم هۆیەوە نەیتوانی بگەڕێتەوە یانەکەی.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close