ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” یاریزانەکانی ریال مەدرید ئامادەن لە موچەکانیان کەم بکرێتەوە ”

یاریگا
دواجار یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاش رازیبوون کە بەشێک لە موچەکانیان کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی موچەی تەواوی کارمەندانی ئەم یانەیە بدرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە دوای ئەوەی ئەنجومەنی لالیگا داوای لە یانەکان کرد موچەی یاریزانەکان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی موچەی تەواوی کارمەندەکانیان بدەن، کارگێری مێرنگی داوای لە یاریزانەکانیان کرد بە هۆی وەستانی یارییەکان وقەیرانی دارایی بەشێک لە موچەکانیان کەم بکەنەوە، یاریزانەکان بەم داوایە رازیبونە و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو 48 کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی ئەم بریارە بارگەیندرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە موچەی یاریزانەکانی ریال مەدرید لەسەر دوو شێواز کەم دەکرێتەوە، یەکەمیان ئەگەر یارییەکان دەستیان پێ نەکردەوە، ئەوا %20 کەم دەکرێتەوە و ئەگەر یارییەکان دەستیان پێکردەوە ئەوا تەنها %12 کەم دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button