ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤینتۆس و ئینتەر میلان داوایان لە یاریزانەکانیان کردووە بگەڕێنەوە

یاریگا
بەرپرسانی هەردوو یانەی یۆڤێتوس و ئینتەر میلان داوایان لە یاریزانەکانیان کردووە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بە مەبەستی ئامادەکاری کردن بۆ دەست پێکردنەوەی راهێنانەکان.

رۆژنامەی کۆریرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە بریاروایە کە 27 ئەم مانگە یانەکانی ئیتاڵی دەست بە راهێنانەکانیان بکەنەوە، بۆیە کارگێری ئەو دوو یانەیە داوایان لە یاریزانەکانیان کردووە 13ـی ئەم مانگە بگەڕێنەوە، چونکە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 رۆژ جارێکی دیکە کەرەنتین دەکرێن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوونە.

بێجگە کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی و هەروەها ئاشلی یۆنگی ئینگلیزی، سەرجەم یاریزانەکانی دیکە نێرازۆری گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان و لە خانمە پیرەکەش زۆربەی یاریزانەکان لە وڵاتەکانیانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button