ئه‌مریکاگرنگترین

خانمێکی ئەمریکی بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز رێنمایی جیهان دەکات

یاریگا
ئۆرسێلا گارزا پاپاندرا، سەرۆکی کاتی فێدراسیۆنی جیهانی بەرز کردنەوەی قورسایی بە هێنانەوەی نمونەیەک لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز رێنمایی جیهانیان دەکات بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو خانمە ئەمریکیە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئایەتی شەشەم لە سورەتی ئینشراح ” إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا ” پۆست کردووە و مانای ئایەتەکەش ئەوەیە کە ” لە دوای هەموو ناخۆشیەک خۆشیەک دێت ” و بەم شێوەیە دڵنەوایی خەڵک دەداتەوە و دڵنیایان دەکاتەوە بەم زووانە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت و جیهانیش وەک جاران بارودۆخی ئاسایی دەبیتەوە.

ئۆرسێلا بەرەگەز ئەمریکیە و ماوەیەکە وەکو سەرۆکی کاتی فێدراسیۆنی جیهانی بەرز کردنەوەی قورسایی دەست نیشانکراوە.

Back to top button