ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانانی لالیگا ئامادەنین موچەکانیان کەم بکەنەوە

یاریگا
شەوی رابردوو بۆ جاری پێنجەم ئەنجومەنی یاریزانەکانی پیشەگەرەکانی ئیسپانیا و هەروەها ئەنجومەنی کۆبونەوە لەسەر بابەتی کەم کردنەوەی موچەی یاریزانان و جارێکی دیکە هەردوولا نەگەیشتنە هیچ رێکەوتنێک.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی ئیسپانیا بڵاویکردووە شەوی رابردوو جارێکی دیکە ئەنجومەنی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئیسپانیا و لالیگا گفتوگۆیان لەسەر بابەتی کەم کردنەوەی موچەی یاریزانان کرد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
بەرپرسانی لالیگا داوا دەکەن لە ئەگەری دەست پێ نەکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرە کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراون، ئەوا دەبێت یاریزانەکان %46 بۆ %49 لە موچەکانیان کەم بکرێتەوە، بەڵام ئەنجومەنەکە ئەو پێشنیارە رەتدەکەنەوە و ئامادەن تەنها %20ـی موچەی یاریزانان کەم بکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە کە بەرپرسانی لالیگا دوو بژاردەیان لە پێشە، یەکەمیان یاریزانانەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ یانەکانیان موچەکانیان کەم بکەنەوە، دووەمیشیان یانەکان بریار لەسەر کەم کردنەوەی موچەکان بدەن بێ راوێژ کردن لەگەڵ یاریزانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button