ئه‌وروپائیسپانیا

سەرۆکی لالیگا وادەی دەست پێکردنەوەی خولەکە ئاشکرا دەکات

یاریگا
لالیگای ئیسپانیاش هاوشێوەی سەرجەم خولەکانی دیکەی جیهان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی یەک مانگە دواخراوە و تاوەکو ئێستاش وادەی تەواوەتی دەست پێکردنەوەی دیار نیە.

خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا بە رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گووتووە ” ئەگەر بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ مەترسیەکی نەمیێنێت، ئەوا دوو رێکەوتمان دەست نیشانکردووە بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکان، 29 مانگی پێنج یاخود شەشی مانگی شەش هەوڵ دەدەین کە جارێکی دیکە دەست بە رکابەرییەکان بکرێتەوە ”.

سەرۆکەکەی ئەنجومەنی لالیگا ئەوەشی گووت ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن کە یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکرێن، بەڵام هەموو شتێک پەیوەستە بە ئاسایی بونەوەی ئەو دۆخەی ئێستا دروست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button