ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەم وەرزە کار بە سیستەمی ” var “ ناکرێتەوە

یاریگا
مارچێلۆ نیچی، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی سێریائەی لەو بڕوایەدایە لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە، لەوانەیە چیدیکە کار بە سیستەمی ڤار نەکەنەوە.

نیچی بە کەناڵی رای وڵاتەکەی گووت ” ئێمە بۆ ناوبژیوانی ڤیدیۆیی لە ژوورێکی بچوک چەند ناوبژیوانێک لە نزیک یەکەوە دادەنێین و ئەمەش مەترسی بەریەک کەوتنیان زۆرە و مەترسیەکی زۆریشیان لەسەر بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە بیرمان لەوە کردووەتەوە چیدیکە کار بەم سیستەمە نەکەین “.

سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی ئیتاڵیا ئەوەشی گووت کە ئەوان ئەو بیرۆکەیان دارشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆدەنگی تەواوی لەسەر نیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button