ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

” ریال مەدرید رۆناڵدۆی ناوێتەوە “

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا و یاریی بۆ ریال مەدرید بکاتەوە، بەڵام مێرنگی ئەو یاریزانەی ناوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری لە کەسێکی ناو کارگێری شاهانەکان دەستکەوتووە کەو ئەوان ناتوانن دووبارە دۆن بگوازنەوە ریزەکانیان، چونکە سەردەمی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیان کۆتایی هاتووە و ئەوان بیر لە گواستنەوەی یاریزانی وەکو کلیان مباپێ و کەسانی دیکە دەکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە خانمە پیرەکە ئامادەیە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری رۆناڵدۆ ببن، چونکە لەم قەیرانەدا ئەوا ناتوانن موچەی ساڵانەی دابین بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button