ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

لیڤەرپوول پارەی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید ناگەڕێنێتەوە

یاریگا
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول ئامادەن نین پارەی ئەو هاندەرانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئیسپانی بگەڕێننەوە کە بلێتی یاریی یانەکەیان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ کڕی بوو.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردووە هاندەرانی یانەی ئیسپانی بە مەبەستی بینینی یاریی یانەکەیان بەرامبەر رێدز لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بلیتی ئەو یارییەیان کڕی، بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیانتوانی گەشتی ئینگڵاند بکەن و دواتریش داوایان کرد کە پارەکەیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، بەڵام کارگێری لیڤەرپوول رەتیکردووەتەوە ئەو کارە بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە دوای ئەو هەڵوێستەی کارگێری یانە بریتانیەکە، رۆخێ بلانکۆس بریاریداوە بڕی 17 هەزار یۆرۆ بۆ هاندەرانی بگەڕێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button