ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: موچەی یاریزانانی سێریائەی کەم دەکرێتەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشێک لە یانەکانی ئەوروپا بریاریاندا کە بەشێک لە موچەی یاریزانەکانیان کەم بکەنەوە و سێریائەی ئیتاڵیاش بە فەرمی ئەو بریارە جێ بە جێ دەکات.

ماڵپەری فەرمی سێریائەی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە لەگەڵ ئەنجومەن و فێدراسیۆنی تۆپی پێ گەیشتنە رێکەوتن لە پێناو کەم کردنەوەی خەرجیەکانی یانەکان و بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە دروست بووە بریاریانداوە کە بەشێکی موچەی یاریزانەکانیان کەم بکەنەوە بە دوو شێواز، یەکەمیان لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی یارییەکان ئەوان تەنها % 15ـی موچەکانیان کەم دەکرێتەوە و لە ئەگەری دەست پێنەکردنەوەش ئەو کات %30 لە موچەکانیان کەم دەکرێتەوە.

پێش ئەم بریارە یاریزانانی یانەی یۆڤێنتۆس رازی بوون کە بەشێک لە موچەکانیان کەم بکرێتەوە و بەم شێوەیە داهاتێکی باش بۆ یانەکە دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button